ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی شایستە داراییەکانی مامۆستیانی گرێبەستی زانکۆ و پەیمانگەکان ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی شایستە داراییەکانی مامۆستیانی گرێبەستی زانکۆ و پەیمانگەکان ئاشکرا دەکات

ئاڤا نیوز

 

شەش مانگە فەرمانی بەگرێبەستبوونی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەرچووە، بڕیاربوو لە مانگی 11ـەوە مووچەکانیان خەرج بکرێت، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی چەند ڕێکارێک پرۆسەکە دواکەتووە و ئاڤا بەدواداچوونی کردووە و هۆکاری دواکەوتنی خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان دەخاتەڕوو.

 

چیرۆکی سەرەکی: چوار هەزار و 104 وانەبێژی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بەبڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەگرێبەستکراون، ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێن هەواڵی دڵنیاکەرەوە لەسەر خەرجکردنی شایستە داراییەکان و نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان بزانن، چونکە تاوەکو ئێستا یەک دیناریان بۆ خەرجنەکراوە.

 

لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤای گوت، "هۆکاری دواکەوتنی بڕیاری خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وەزارەتی دارایی کردووە پێداچوونەوە بە بڕەکەی دەکات و تا بزانن تێچووی شایستە داراییەکانیان چەندە، بۆ ئەوەی تەرخانی دارایی بکەن و قسەش لەگەڵ گەنجینەکان کراوە بۆ ئەوەی لیستەکان لە زانکۆکان وەربگرن."

 

زانیاریی زیاتر: بڕیارە لەم چەند ڕۆژەی داهاتوو  شایستەی دارایی مانگی 11ـی ساڵی ڕابردوو وەردەگرن، پارەکەش لە 400 هەزارەوە بۆ ملیۆنێک و 200 هەزار دینار دەستپێدەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: