بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی و شاندێکی تورکیا کۆبوونەوە
- کوردستان
- 18 شوبات

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بێریس ئیکینجی، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد
ئاڤا نیوز
شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە هەرێمی کوردستانن، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لەو شاندە کردووە و چوار تەوەریان باسکردووە، یەکێکیان هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازیکردووە لە بێریس ئیکینجی، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ کاروباری وزە و شاندێکی یاوەری، لە کۆبوونەوەکە باسی ئەم تەوەرانە کراون:
- پەرەدان بە پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وزە.
- هاوڕابوون لەسەر پێویستی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان.
- گرنگی بەشداری هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی گەشەپێدان، کە لە ڕێگەی هێڵی ئاسنین، وڵاتانی کەنداو و عێراق بە تورکیا و ئەوروپا دەبەستێتەوە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەشداری هەرێمی کوردستان لەو پڕۆژەیە.
- گۆڕانکارییەکانی سووریا و مافی کورد و پێویستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سووریا بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوێنێوە ئەو شاندەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە هەرێمی کوردستانن، ئەمەش وەک قۆناغی ئامادەکاری بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە کە لە 25-3-2023ـەوە ڕاگیراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی سووریا: نەوت لە عێراقەوە هاوردە ناکەین
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ژمارەیەک سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا؛ لە قورئانی پیرۆز ناوی چەند پێغەمبەر هاتووە؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش
خزمەتی سەربازی بە مەرج بۆ خانەنشینی هەژمار دەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مایكرۆسۆفت گەورەترین دۆزینەوەی سەدە ڕادەگەیێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی تیمێکی گەڕۆکەوە پشکنینی شێرپەنجەی مەمک بۆ ژنان دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی فاسۆلیای تەڕ قەدەغە دەكرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گرێبەستی زیاتر لە شەش هەزار و 500 مامۆستا نوێ دەكاتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی لێچوونی غاز تەقینەوە لە ماڵێک لە ڕانیە ڕوودەدات