
جووتیارانی گوندی شەناغە، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
شاندێکی پەرلەمانی عێراق گەیشتوونەتە گوندی شەناغە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی دوێنێ بکەن، کە سەربازانی سووپای عێراق جووتیارانی ئەو گوندەیان ئازاردا.
زانیاری بەدەستهاتوو: بەشی زۆری ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە شاندەکەن و ئێستا گەیشتوونەتە گوندەکە و لە مزگەوتی گوندی شەناغە لەگەڵ جووتیاران لە کۆبوونەوەن. جووتیارانی گوندەکە داوا دەکەن بە تەواوی ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت.
بۆچی گرنگە: پەرلەمانی عێراق لە 21-1-2025 دەنگیدا لەسەر هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە سەردەمی حزبی بەعسی هەڵوەشاوەو خاوەنداریەتی ئەو زەوییانەی گەڕاندوەتەوە بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان، بۆیە هاتنی ئەو شاندەی پەرلەمان هێزێکی یاسایی گرنگی هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنی ئێوارە دوای ئەوەی کۆمەڵێک سەربازی سووپای عێراق ڕێگریان کرد لە جووتیارانی گوندی شەناغە زەوییەکانیان بکێڵن و بارگرژی دروستبوو. سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، جووتیاران با باش بزانن كە ئەوان تەنیا و بێ پشت و پەنا نین و بە هەموو هێزێك پشتیوانی لە خۆڕاگری و ماف و داواكانیان دەكەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی سووریا: نەوت لە عێراقەوە هاوردە ناکەین
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ژمارەیەک سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا؛ لە قورئانی پیرۆز ناوی چەند پێغەمبەر هاتووە؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش
خزمەتی سەربازی بە مەرج بۆ خانەنشینی هەژمار دەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مایكرۆسۆفت گەورەترین دۆزینەوەی سەدە ڕادەگەیێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی تیمێکی گەڕۆکەوە پشکنینی شێرپەنجەی مەمک بۆ ژنان دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی فاسۆلیای تەڕ قەدەغە دەكرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گرێبەستی زیاتر لە شەش هەزار و 500 مامۆستا نوێ دەكاتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی لێچوونی غاز تەقینەوە لە ماڵێک لە ڕانیە ڕوودەدات