پێشمەرگەکانی لیوای 20 زەوی وەردەگرن

شەیری بکە لە:
پێشمەرگەکانی لیوای 20 زەوی وەردەگرن

بەشێک لەو زەویانەی کە ئامادەکراون بۆ فەرمانبەران، وێنە: محەممەد شوانی، ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر هێزەکانی دا، هەزاران ئەفسەر و سەرباز لەنێو سوپای عێراق هەن، کە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن و لەنێو سوپاکەدا لەو پرۆسەیە سوودمەند دەبن و لە نزیکترین شوێنی جوگرافی خۆیان لە پارێزگاکانی عێراق زەوی وەردەگرن.

 

وێنە گەورەکە: هەزار و 300 پێشمەرگەی لیوای یەک و دووی هاوبەش کە ماوەی ساڵێکە دەستبەکاربوون و لە بەشێکی بۆشاییە ئەمنییەکان جێگیرکراون بەهەموو پێوەرێک بابەتی وەرگرتنی زەوی دەیانگرێتەوە، لەپاڵ هەزاران ئەفسەر و سەربازی دیکە زەوییان پێدەدرێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرە بەدواداچوونی ئاڤا نووسراو بۆ هێزەکان هاتووە کە ئەفسەر و سەربازانیان، ئەوانەی دانیشتووی هەرێمی کوردستانن لەنزیکترین پارێزگای عێراق کە نزیک بێت لە شوێنی نیشتەجێبوونیان زەوی وەردەگرن، واتا سەربازێکی دانیشووی دهۆک لە سنووری مووسڵ زەوی پێدەدرێت.

 

ئەمەش بزانە: پرۆسەی جیاکردنەوە و دابەشکردنی زەویی بەسەر ئەفسەر و سەربازانی عێراق لە بەسڕە دەستیپێکردووە و وردە وردە بەرەو باکوور هەڵدەکشێت، دوای بەغدا سنووری کەرکووک و نەینەواش دەگرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ