یاسر جبووری چوونەدەرەوەی عێراقی لێ قەدەغە دەكرێت

شەیری بکە لە:
یاسر جبووری چوونەدەرەوەی عێراقی لێ قەدەغە دەكرێت

وێنەی یاسر جبووری- میدیا عێراقییەكان

ئاڤا نیوز


سەرەڕای ئازادكردنی بە فەرمانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، بەڵام ڕێگە نادرێت چالاكوان یاسر جبووری بگەڕێتەوە ئیرلەندا.


چیرۆكی سەرەكی: یاسر جبووری، چالاكوانێكی عێراقییە و وەڵاتینامەی ئێرلەندای هەیە، لەسەر سكاڵای سوودانی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركرابوو، بەڵام دوای هەر بە فەرمانی سەرۆكوەزیران عێراق ئازادكرا.


زانیاريی زیاتر: وێڕای ئەوەی هەموو تۆمەتەكانی سەری هەڵوەشاوەتەوە و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق سكاڵاكەی خۆی كشاندووەتەوە، بەڵام چالاكوان یاسر جبووری، ئاگاداركراوەتەوە كە ڕێگەی پێنادرێت عێراق بچێتە دەرەوە و بگەڕێتەوە نێو كەسوكارەكەی. ماڵپەڕی "breakingnewsـی ئێرلەندی وا دەڵێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: یاسر جبووری چالاكوانێكی خۆپێشاندانەكانی تشرینی 2019 بوو، بەردەوامیش ڕەخنەی لە حكومەتی عێراق و هێزە ئەمنییەكان دەگرت و ڕەنگە دەستگیركردنەكەشی پەیوەندی بەمەوە هەبووبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان