بۆچی دوای پەیرۆڵ کێشەی ئامادەکردنی لیستی مووچە هەر ماوە؟

شەیری بکە لە:
بۆچی دوای پەیرۆڵ کێشەی ئامادەکردنی لیستی مووچە هەر ماوە؟

دراوی عێراقی لەگەڵ لیستی مووچەی فەرمانبەران. گرافیک - ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

ئەم مانگە لیستی مووچە و میزان موراجەعە بە سیستەمی ئەلیکترۆنی پەیڕۆڵ بۆ بەغدا دەنێردرێن، لیژنەیەکی تەکنیکیی ئەنجوومەنی وەزیران بە هاوکاریی وەزارەتی دارایی لیستەکە ئامادە دەکەن و ئێستا 85%ی تەواو بووە. 

زانیاریی تایبەت: لیستی مووچە لە قۆناغی کۆتایی دایە، زۆرینەی وەزارەت و دەستەکان لیستەکەیان ئامادە کردووە و تەنیا ژمارەیەکی کەمیان ماون تەواوی بکەن، هەموو هەوڵێک بۆ ئەوەیە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بۆ بەغدا بنێردرێت. بەهەمانشێوە ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعە)ی مانگی یەک لە قۆناغی کۆتاییە و هەوڵ دەدرێت لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی دوو بنێردرێت.

پرسیاری سەرەکی: ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی ئامادەکردنی لیستی مووچەی لە وەزارەتی دارایی پرسی: پێشتر دەتانوت ئەگەر ببێتە ئەلیکترۆنی ئیتر کێشەی ئامادەکردن و ناردنی لیستی مووچە نامێنێت، ئەی بۆ هەر ماوە؟

هۆکارە زانراوەکان: دوو سەرچاوەی جیاواز لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی بە ئاڤایان وت: بەهۆی ئەوەی ئامادەکردنی لیست بە ئەلیکترۆنی نوێیە، هەروەها بەغدا داوای وردەکاری زۆری کردووە لە لیستەکەدا، بۆیە دواکەوتووە.

بەشێک لە داواکارییەکانی بەغدا بریتین لە:

٠ دەستبەکاربوونەوەی ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتیان هەبوو لەگەڵ ئەوانەی ئەم مانگە خانەنشین دەبن.

٠ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی کەسوکاری پلە یەک و دووی شەهیدن و خانەنشین دەبن، فۆڕمیان پڕ کردووەتەوە خزمەتیان تاوەکو تەمەنی 65 ساڵی درێژ بکرێتەوە، چونکە ئێستا ناویان نە لە لیستی خانەنشین و نە لە لیستی مووچەدا نەماوە.

٠ بەشێک لەوانەی خانەنشین کراون دەبێ تەمەنی خانەنشینبوونیان بۆ درێژ بکرێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی مووچەی خانەنشینە نوێیەکان، ئاڤا زانیویەتی ئەم مانگەش مووچە وەرناگرن، بۆ مانگی سێ بەشێکیان تەواو دەبن و سێ مووچە پێکەوە وەردەگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: