فوئاد حوسێن: هەفتەی داهاتوو وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی بەغدا دەکات

شەیری بکە لە:
فوئاد حوسێن: هەفتەی داهاتوو وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی بەغدا دەکات

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق

ئاڤا نیوز

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکرای دەکات کە ئەسعەد شەیبانی، هاوتا سوورییەکەی بانگێشتی بەغدا کردووە لە هەفتەی داهاتوودا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی حکومەتی عێراقی ڕاگەیاند: بانگهێشتی فەرمیی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریام کردووە بۆ ئەوەی لە هەفتەی داهاتوودا سەردانی بەغدا بکات.

لەلایەکی دیکەوە: هەفتەی ڕابردوو، ئەسعەد شەیبانی ڕایگەیاند: بانگهێشتی فەرمییم لەلایەن عێراقەوە پێگەیشتووە و بەمزووانە سەردانی بەغدا دەکەم، تاوتوێی پاراستنی سنوور و کردنەوەی دەروازە فەرمییەکان دەکەین.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی عێراقی، شەیبانی لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەستپێکردنەوەی گەشتی ئاسمانی، پرسی چالاکییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوانیان و بوونی چەکدارانی ڕێکخراوی داعش لەنێو خاکی سووریا تاوتوێ دەکەن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: