هەژماری من: لە سنووری سلێمانی هیچ گرفتێکمان لە دابەشکردنی کارتەکانمان نییە

شەیری بکە لە:
هەژماری من: لە سنووری سلێمانی هیچ گرفتێکمان لە دابەشکردنی کارتەکانمان نییە

دیمەنی شاری سلیمانی لەگەڵ یەکێک لە ئامێرەکانی ATM. گرافیک - ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ دەنگۆی هەبوونی کێشە لە دابەشکردنی کارتەکانی هەژماری من لە بانکە ئەهلییەکانی سلێمانی دەکات و تیمی هەژماری من دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدات.

چیرۆکی سەرەکی: دەنگۆیەک بڵاوکراوەتەوە و تێیدا گوتراوە: ڕێگە بە بانکە ئەهلییەکانی سلێمانی نادرێت کارتی بانکی هەژماری من دابەش بکەن، هاوکات تیمی "هەژماری من" لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە نەماون تاوەکو کارتەکان بۆ فەرمانبەران بگەڕێننەوە.

لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هیچ گرفتێکمان لە دابەشکردنی کارتەکان لە بانکە ئەهلییەکاندا نییە، لەمبارەیەوە دووچاری هیچ کێشە و ڕێگرییەک نەبووینەتەوە، هاونیشتمانیان دڵنیا دەکەینەوە لەوەی کارەکانی دابەشکردنی کارتی هەژماری من، بە باشی و ئاسایی بەڕێوەدەچن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ مووچەی مانگی یەک، 275 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین مووچەیان لەڕێگەی هەژماری من وەرگرت. بەگوێرەی دوایین داتای تیمی هەژماری من، 720 هەزار فەرمانبەر خۆیان لە هەژمارەکە تۆمارکردووە و 370 هەزاریان کارتیان وەرگرتووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: