ئۆکراینا کونسوڵخانە لە هەولێر دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئۆکراینا کونسوڵخانە لە هەولێر دەکاتەوە

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ ئەندرێ ئیڤانۆڤیچ، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا و شاندی یاوەری

ئاڤا نیوز

وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا داوای پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان دەکات.

وێنە گەورەکە: لە پەراوێزی دیدار و کۆبونەوەکانی "کۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایش" فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ ئەندرێ ئیڤانۆڤیچ، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و وەزیری دەرەوەی عێراق باسی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد و جەختی لە پێویستی چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا بەڕێگەی ئاشتیانە کردەوە.

بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: ئەندرێ ئیڤانۆڤیچ، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی عێراقی بۆ وڵاتەکەی کردووە و ویستی کیێڤی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان خستۆتەڕوو.

وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا باسی لە پلانی وڵاتەکەی کردووە بۆ کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتی ئۆکراینا لە هەولێر و وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لەم هەنگاوە کردووە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ