ساسان عەونی: هاوكاری ئەو وەزارەتانەمان كردووە كە لیستی فەرمانبەرانیان بۆ پێدانی زەوی ئامادە نەكردبوو

شەیری بکە لە:
ساسان عەونی: هاوكاری ئەو وەزارەتانەمان كردووە كە لیستی فەرمانبەرانیان بۆ پێدانی زەوی ئامادە نەكردبوو

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان

ئاڤا نیوز

 

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئێستا لیستی فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی زەوی ئامادەیە، ئەو وەزارەتانەشی كە لیستەكانیان تەواو نەكردبوو، لەڕێگەی لیژنەیەكی تایبەتمەندی وەزارەتی شارەوانییەوە هاوكارییان كرا بۆ ئامادەكردنی لیستەكانیان.

 

لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، تا ئێستا فەرمانی پێدانی زەوی بۆ زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرچووە و لە هەموو شارەوانییەكانیش كاری پێویست لەسەر ئەو پرۆسەیە دەكرێت.

 

زانیاریی زیاتر: وەزارەتی شارەوانی بەمەبەستی خێراكردنی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، لیژنەیەكی تایبەتمەندی پێكهێناوە و ئەركی سەرەكی ئەو لیژنەیەش؛ هاوكاریكردنی ئەو وەزارەت و دامودەزگایانەیە كە تا ئێستا لیستی فەرمانبەرانیان بۆ پێدانی زەوی ئامادە نەكردبوو.

 

باكگراوند: ڕۆژی 27ـی ئاداری 2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کۆمەڵێک بڕیای لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان و فەرمانبەران دا، یەکێکیان تایبەت بوو بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، ئێستاش پرۆسەكە بەردەوامە و بە ڕێكوپێكی بەڕێوە دەچێت.        

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ