داوای چەککردنی گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکرێت

شەیری بکە لە:
داوای چەککردنی گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکرێت

دوو سەربازی گرووپە چەکدارەکانی عێراق، وێنە: INA

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی بەرەی دیالۆگی نیشتمانی ئاشکرای دەکات، سەقامگیری عێراق پێویستی بە چەککردنی گرووپە چەکدارەکانی "بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی" و سنووردارکردنی چەکە لە دەستی دەوڵەتدا.

 

وێنە گەورەکە: بە گوێرەی زانیاریی میدیاکانی عێراق، زیاتر لە 10 هەزار چەکدار لەدەرەوەی دەسەڵاتی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق کار دەکەن و پێداگرن لەسەر مانەوە لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەت، ئەمەش جگە لە دەستەی حەشدی شەعبی کە زیاتر لە 250 هەزار ئەندام لەخۆ دەگرێت.

 

لێدوانی فەرمی: ساڵح موتڵەگ، سەرۆکی بەرەی دیالۆگی نیشتمانی عێراقی، ڕایگەیاند: پێویستە کار بکرێت بۆ سنووردارکردنی چەک لەدەستی دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکانی دەوڵەتدا، هاوکات سەقامگیری وڵات پەیوەستە بە چەککردنی گرووپە چەکدارەکانی "بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی"لە عێراق. 

 

بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: سەجاد سالم، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند: بەشێك لە حیزب و گرووپە چەكدارەكان هەزاران ناوی ئەندامانی خۆیان خستووەتە نێو لیستی مووچەخۆرانی حکومەتەوە، بەم ڕێگەیەش ملیارەها دینار دەچێتە خەزێنەی ئەو لایەنانەی ئەو داهاتە دژی دامەزراوە حكومییەكان و هێزەكانی ئەمریكا بەکاردەهێنن و سەقامگیری وڵات تێکدەدەن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: