سۆران عومەر: لە دوو ساڵدا وەزارەتی دارایی عێراق ترلیۆنێک دیناری پشکی کوردستانی بڕیووە

شەیری بکە لە:
سۆران عومەر: لە دوو ساڵدا وەزارەتی دارایی عێراق ترلیۆنێک دیناری پشکی کوردستانی بڕیووە

ئاڤا نیوز

لە دوو ساڵی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی عێراق ترلیۆنێک دیناری لە پشکی هەرێمی کوردستان بڕیووەو ئەو قەرزانەی پێداوەتەوە کە پێشتر بۆ دابینکردنی مووچە، بانکە حکومییەکانی عێراق بە حکومەتی هەرێمی کوردستانیان داوە.

لێدوانی فەرمی: سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هۆکاری دواکەوتنی مووچە حەوت پرسیاری ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کردووە، لە وەڵامیشدا وەزارەتی دارایی بەم شێوەیە وەڵامی داوەتەوە:

- کێشەی ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدا چارەسەرکراوە، دوای ئەوەی ناوی چواری فەرمانبەران لەگەڵ ناوی دایکیان زیادکراوە.

- تەرازووی پێداچوونەوەی ساڵی ڕابردوودا پێداچوونەوەی بۆ نەکراوە، هەرێمی کوردستانیش لەکۆی نزیکەی چوار تریلیۆن و 347 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ، 399 ملیار دیناری بۆ ناردووین.

- مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوو لەسەر بنەمای خەرجی ڕاستەقینە ڕەوانەکراون، لەو مانگانەشدا خەرجی کوردستان لە خەرجی ڕاستەقینە زیاتر بووە.

- لە مانگی یەک تا مانگی حەوتی ساڵی 2024، 371 ملیار و ساڵی 2023ـش 636 ملیار دینار لەپشکی هەرێمی کوردستان بڕدراوە و ئەو قەرزانەی پێدراوەتەوە کە بانکەکانی حکومەتی عێراق بۆ دابینکردنی مووچە ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: