باوکێک کچە 12 ساڵانەکەی داغ دەکات چونکە ئامادە نەبووە سواڵ بکات

شەیری بکە لە:
باوکێک کچە 12 ساڵانەکەی داغ دەکات چونکە ئامادە نەبووە سواڵ بکات

دیمەنی منداڵەکە دوای ئەشکەنجەدان. وێنە - پۆلیسی ڕەسافە

 

ئاڤا نیوز

لە ناوچەی بەلەدیاتی بەغدا باوکێک کچە 12 ساڵانەکەی ئەشکەنجە دەدات، دوای دەستگیرکردنی باوکەکەش دانی بەوە داناوە ئەم کارەی بۆ ئەوە کردووە کە ناچار بە سواڵکردنی بکات.

چیرۆکی سەرەکی: لە ناوچەی بەلەدیاتی بەغدا هێزەکانی پۆلیسی ڕەسافە کچێکی تەمەن نزیکەی 12 ساڵ لەسەر لا ڕێگایەک دەدۆزنەوە کە چەند بەشێکی جیای جەستەی سووتاندوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرماندەیی پۆلیسی ڕەسافە، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، کچەکە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە لەلایەن باوکییەوە ئەشکەنجە دراوە. دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیسی ڕەسافە دەستیان بە لێکۆڵینەوەی زیاتر کرد و توانیان ماڵەکەی بدۆزنەوە کە دەکەوێتە ناوچەی عوبەیدی. پۆلیس باوکی کچەکەیان دەستگیر کرد و لە کاتی لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا باوکەکە دانی بەوەدانا ئەشکەنجەی کچەکەی داوە چەند شوێنێکی جیای جەستەی بە چەقۆی داغکراو سووتاندووە بۆ ئەوەی ناچاری بکات سواڵ بکات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: