زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان

شەیری بکە لە:
زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان

یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان. وێنە - ئەرشیف

ئاڤا نیوز

ماوەی 11 ڕۆژە لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە دراوە، هاوکات بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی نەوت لەنێوان هەولێر و بەغدا، بڕیار لەسەر هێنانی کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی دراوە خەرجی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی هەر کێڵگەیەکی نەوتی هەرێمی کوردستانی دیاری بکات.

چیرۆکی سەرەکی: بە پشتبەستن بە هەمواری یاسای بودجە تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە هەر کێڵگەیەک بەجیا هەژمار دەکرێت و نرخێکی جێگیر بۆ هەموو کێڵگەکان دیاریی ناکرێت.

لێدوانی فەرمی: کاڤین شێخ سەعید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای گوت، "دوای دەنگدان لەسەر هەموارەکە دەبێت لە ماوەی 15 ڕۆژ لە سەرۆکایەتی کۆمار واژۆبکرێت و دواتر لە ڕۆژنامەی وەقائع بڵاوبکرێتەوە ئینجا هەنگاوەکانی دیکە دەستپێدەکەن، تاوەکو ئێستا ئەو هەنگاوانە نەبوونەتە کردەیی".

ئەمەش بزانە: بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت و وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت 16 دۆلار خەرج دەکات. تاوەکو تێچووەکەی لەلایەن ئەو کۆمپانیا ڕاوێژکارییە دیاریدەکرێت.

شەیری بکە لە: