هەرێمی کوردستان داهاتی ناوخۆی مانگی یەکی بۆ بەغدا نارد

شەیری بکە لە:
هەرێمی کوردستان داهاتی ناوخۆی مانگی یەکی بۆ بەغدا نارد

گرافیک ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، نزیكەی 52 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراقی فیدڕاڵ.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی یەک (2025) کە بڕەکەی ( 51،895،457،877 ) پەنجاو یەک ملیار و هەشت سەد و نەوەد و پێنج ملیۆن و چوارسەد و پەنجاو حەوت هەزار و هەشت سەد و حەفتا و حەوت دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژانی ڕابردوو ئاڤا میدیا نووسراوێكی وەزارەتی دارایی عێراقی بە واژۆی تەیف سامی بڵاوكردەوە كە بەرواری 2-2-2025ی لەسەر بوو و پێكهاتبوو لە دوو داواكاری لە هەرێمی كوردستان ئەوانیش بریتین لە:-

 

یەکەم: لەگەڵ لیستی مووچە داوای لیستی ئەو فەرمانبەرانەی هەرێمی كوردستان دەکات کە هەژماریی بانکیان هەیە (هەژماری من) کە بەگوێرەی دادگای فیدراڵی پێویستە هەژماری بانکییان بۆ دروست بکرێت.

دووەم: داهاتی ناوخۆی نانەوتی مانگی یەکی ئەمساڵ بخەنە سەر هەژماری وەزارەتی داریی عێراق لە بانکی ناوەندی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: