ئەسعەد شیبانی: بەم نزیکانە سەردانی عێراق دەکەم

شەیری بکە لە:
ئەسعەد شیبانی: بەم نزیکانە سەردانی عێراق دەکەم

ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا

 

ئاڤا نیوز

وەزیری دەرەوەی سووریا ئاشکرای کرد، بەمزووانە سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە و چەندین پرسی هاوبەش تاوتوێ دەکەن.

وێنە گەورەکە: ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لە لووتكەی جیهانیی حكومەتەكان بۆ ساڵی 2025 لە دوبەی بەشداریی کرد و لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ ڕۆژنامەی "قەبەس"ی کوێتی ئاشکرای کرد، لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی عێراق دەکات.

لێدوانی فەرمی: ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: بانگهێشتی فەرمییم لەلایەن عێراقەوە پێگەیشتووە و بەمزووانە سەردانی بەغدا دەکەم، تاوتوێی پاراستنی سنوور و کردنەوەی دەروازە فەرمییەکان دەکەین.

قووڵتر: بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی عێراقی پێشتر ئاشکرایان کردبوو، وەزیری دەرەوەی سووریا سەرەتای هەفتەی داهاتوو دێتە بەغدا، لەگەڵ فوئاد حوسێن، هاوتا عێراقییەکەی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.

شیبانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێی هەماهەنگی کردن بۆ پاراستنی سنووری هاوبەش، کردنەوەی دەروازە سنوورییە فەرمییەکان، دەستپێکردنەوەی گەشتی ئاسمانی، دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابووری و بازرگانیی نێوانیان دەکەن، هاوکات پرسی بوونی چەکدارانی ڕێکخراوی داعش لەنێو خاکی سووریا تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکان دەبن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد ، پەیوەندیی نێوان سووریا و بەغدا ساردیی بەخۆیەوە بینی و هیچ سەردانێکی فەرمی لەسەر ئاستی باڵا لە نێوانیان نەبووە، جگە لە سەردانی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هاواڵگیریی عێراق بۆ دیمەشق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: