ئەمڕۆ و سبەی شایستەی دارایی مانگی حەوتی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

شەیری بکە لە:
ئەمڕۆ و سبەی شایستەی دارایی مانگی حەوتی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

دروای عێراقی جۆی 25 هەزاری. گرافیک - ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

لە پەروەردەکانی سنووری دهۆک و هەولێر دەست بەدابەشکردنی شایستەی دارایی مانگی حەوتی مامۆستایانی گرێبەست کراوە، چەند پەروەردەیەک لە سنووری هەولێر و زاخۆ ماون بۆ ئەوەی دابەشی بکەن، بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوو هی مانگی هەشتیش دابەش بکرێت.

وێنە گەورەکە: مامۆستایانی گرێبەست بڕی 400 هەزار دینار وەک شایستەی دارایی مانگەکانی 7 و 8 وەردەگرن کە پێش بڕیاری بە گرێبەستبوونیان و لەسەردەمی وانەبێژیدا وەریاننەگرتووە، هی مانگی حەوت دوێنی دابەشکراوە و ئەمڕۆش بەردوام دەبێت.

لێدوانی فەرمی: عومەر محەممەد، بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر بۆ ئاڤا، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ مووچەی مانگی یەک دابەش دەکەین، بەهۆی قەرەباڵخی لە گەنجینەی هەولێر سبەی چەکی پارە وەردەگرین و لەگەڵ خەرجکردنی پارەکە دەست بە دابەشکردنی لە 8 پەروەردەی سنوورەکە دەکرێت"

لەلایەکی دیکەوە: سەلام حەسۆ، بەڕێوەبەری پەروەردەی زاخۆ بە ئاڤای گوت، "چەکی مانگی حەوتمان وەرگرتووە و ئەمڕۆ دەست بەدابەشکردنی دەکەین، هی مانگی یەکیشمان تەواو کردووە."

بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشتی مامۆستایانی گرێبەستی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەدەی کۆیە دابەشدەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: