عێراق لەقەرزێکی ساڵی 1980ـی مۆزەمبیق خۆش دەبێت

شەیری بکە لە:
عێراق لەقەرزێکی ساڵی 1980ـی مۆزەمبیق خۆش دەبێت

هەردوو ئاڵای عێراق و مۆزەمبیق. گرافیک - ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی مۆزەمبیق بڵاویکردەوە، کە بەغدا لە 256 ملیۆن دۆلاری فرۆشتنی نەوت بە وڵاتەکەیان خۆش بووە.

چیرۆکی سەرەکی: مێژووی قەرزەکانی مۆزەمبیق بۆ گرێبەستێکی هاوردەکردنی نەوت بۆ ساڵانی 1979 و 1980 دەگەڕێتەوە، کە لەو کاتەوە پارەیان لەسەر کەڵەکە بووە و بە عێراقیان نەداوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا وەزارەتی دارایی مۆزەمبیق ڕایگەیاند، وڵاتەکەیان بە قەبارەی 320 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار قەرزداری عێراقە، لەو بڕەشدا، عێراق لە وەرگرتنەوەی 256 ملیۆن دۆلار خۆش بووە، بەڵام 64 ملیۆن دۆلار قەرزی لەسەرماوە.

زانیاریی زیاتر: لەبارەی ئەو قەرزانەوە مانگی ڕابردوو هەردوو شاندی عێراق و مۆزەمبیق لە ئەبوزەبی کۆبوونەوە، ڕێککەوتن ئەو 64 ملیۆن دۆلارەی ماوە بۆ ماوەی 15 ساڵ بدرێتەوە بەغدا کە لە ساڵی 2029ـەوە دانەوەی قەرزەکە دەستپێدەکات. بەمەش قەرزەکانی نێوان بەغدا و مابوتو لە ساڵی 2044 بە تەواوی کۆتایی پێ دێت

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: