عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بەیرووت زیاد دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بەیرووت زیاد دەکات

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێڕاقی

 

ئاڤا نیوز

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڕیاریدا ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بەیرووتی پایتەختی لوبنان زیاد بکات.

چیرۆکی سەرەکی: لە مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو، وەزارەتی گواستنەوەی عێڕاق گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بەیرووت و بەپێچەوانەوە دەستپێکردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان ڕاگیرابوون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق،  ڕەزاق محێبس ئەلسەعداوی، وەزیری گواستنەوە فەرمانی بە هێڵی ئاسمانیی عێراق کردووە لە 21ـی ئەم مانگە ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بەیرووت بۆ دوو گەشت لە ڕۆژێکدا زیاد بکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕابردوو، هەفتانە پێنج گەشت لە فڕۆکەخانەی بەغدا و دوو گەشتیش لە فڕۆکەخانەی نەجەف بۆ فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیرووت ئەنجامدەران.

 

شەیری بکە لە: