داوای دوورخستنەوەی فالح فەیاز لە پۆستەكەی دەكرێت

شەیری بکە لە:
فالح فەیاز- وێنە: میدیای حەشدی شەعبی

فالح فەیاز- وێنە: میدیای حەشدی شەعبی

ئاڤا نیوز


چەند پەرلەمانتارێکی شیعە، داوای دوورخستنەوەی فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە پۆستەکەی دەکەن، بەتۆمەتی ئەوەی لەگەڵ عەلی حاتەم سلێمان سەرۆک هۆزی دلێم لەئەنبار کۆبووەتەوە و داهات و دەسەڵاتەکانی لەناو حەشدی شەعبی بەکار دەهێنێت بۆ بەرژەوەندی پڕۆژە سیاسییەکەی.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: فالح فەیاز یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرۆکی بزووتنەوەی عەتایە، پێنج کورسی لە پەرلەمان هەیە، سێ کورسیشی لە ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی عەقدی وەتەنی بەدەستهێناوە.


لێدوانی فەرمی: تورکی جەمال، ئەندامی پەرلەمان لە فراکسیۆنی سادیقوونی سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەق، فالح فەیاز تۆمەتبار دەکات بەوەی دەسەڵاتەکان و داهاتی حەشدی شەعبی بەکاردەهێنێت بۆ بەدەستهێنانی دەنگ و خزمەتکردنی پڕۆژە سیاسییەکەی، ئەوەش پێچەوانەی یاسایەو دەبێت ئەو دۆسیەیە ڕەوانەی دەستەی نەزاهە بکرێت.


لەلایەکی دیکەوە: یوسف کیلابی، ئەندامی پەرلەمان و بەرپرسی پێشووی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: ئەو پیاوەی کە گوتی، ئەبو مەهدی موهەندیس نوێنەرایەتیی حەشدی شەعبی ناکات، ناکرێت متمانەی پێبکرێت و حەشدی شەعبی بدرێتە دەست.


زانیاریی زیاتر: موهەنەد خەزرەجی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا ڕەتیکردەوە ڕێککەوتنێکی سیاسی هەبێت بۆ دوورخستنەوەی فالح فەیاز لە پۆستی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: