لەمەودوا مووچەی خانەنشینان لەسەر سێ بنەما دیاری دەکرێت

شەیری بکە لە:
لەمەودوا مووچەی خانەنشینان لەسەر سێ بنەما دیاری دەکرێت

دیمەنی خانەنشینێک. گرافیک - ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

لەمەودوا سێ شت دەکرێنە بنەما بۆ خانەنشینی کە لە یاسای خانەنشینی یەکگرتوودا هاتوون، ئەوانیش بڕوانامە، ساڵانی خزمەت و ناونیشانی
وەزیفین.


چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ یەکشەممە تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی کوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ تیمی خانەنشینی وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوونەوە و ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی کوردستان گوتی لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2024ـی خانەنشینی یەکگرتوویی عێراق گەیشتوونەتە ڕێکكەوتن. بە جۆرێک خانەنشینانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی دوو بە هاوتاکراوی لەگەڵ عێراق وەردەگرن. هاوتاکردنەکەش سەرجەم خانەنشینان بە بێ جیاوازی دەگرێتەوە.

زانیاریی زیاتر: 
مانگی ڕابردوو مووچەی بەشێک لە خانەنشینانی پلە باڵا کەمکرایەوە، هۆکارەکەی ئەوە بوو، خزمەتیان کەم بوو، بروانامەی باڵاشیان نەبوو، هی ئەوان بەپێی یاساکە هەر کەم دەبێت.

سەبارەت بە دەرماڵەی بڕوانامە، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، دەرماڵەی بڕوانامە بەمجۆرەیە، بڕوانامەی دیپلۆم 5%، بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەرماڵەی 10%، بڕوانامەی ماستەر دەرماڵەی 15% و بڕوانامەی دکتۆرا دەرماڵەی 20% وەردەگرن.

سەبارەت بە پاداشتی خانەنشینانی نوێ بەمجۆرە دەبێت، ئەوانەی سەرووی 25 ساڵ خزمەتیان هەیە 18مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت، 12 مووچەی تەواو و شەش مووچەی بنەڕەتی وەردەگرن، بەڵام ئەوانەی کەمتر لە 25 ساڵ خزمەتیان هەیە، تەنها شەش مووچەی بنەڕەتییان بۆ خەرج دەکرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: