سەرۆککۆماری ئێران دەربارەی دۆخی ناوچەکە وتارێک پێشکەش دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆککۆماری ئێران دەربارەی دۆخی ناوچەکە وتارێک پێشکەش دەکات

ئاڵای وڵاتی ئێران لە مەیدانی ئازادی

ئاڤا نیوز

 

لە یادی 46 ساڵەی سەرهەڵدانی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران، ئەمڕۆ مەراسیمێکی گەورە لە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت و بڕیارە  مەسعود پزشکیان، سەرۆکی ئێران وتارێک پێشکەش بکات.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 10-2-2025, یادی 46 ساڵەی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران دەکرێتەوە، مەراسیمەکە نەریتێکی ساڵانەیە و چەندین ڕێپێوان و مەراسیمی تایبەت بە یادەکە لە سەرانسەری وڵاتەکەدا بەڕێوەدەچێت.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: دەستەی ڕێکخەرانی مەراسیمی 22ی بەهمەن، لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ لە تارانی پایتەخت 13 ڕێپێوانی گەورە بەڕێوەدەچێت، هەمووان بەرەو گۆڕەپانی ئازادی دەڕۆن بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی یادی مەزن، کە مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران بە وتارێک بەشداری دەکات".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: میدیا جیهانییەکان سەرنجیان لەسەر وتارەکەی ئەمڕۆی پزیشکیانە، دوای لێدوانەکەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران کە دانوستانی لەگەڵ ئەمریکا بە ناشەرەفمەندانە ناوبرد، چاوەڕوان دەکرێت دواین هەڵوێستی پزشکیان لەم وتارەدا ڕابگەیەنرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ