میسر بەرامبەر ئیسرائیل هێزی "کوبرای ڕەش" نمایش دەکات

شەیری بکە لە:
میسر بەرامبەر ئیسرائیل هێزی "کوبرای ڕەش" نمایش دەکات

هێزی کوبرای ڕەش لە میسر

ئاڤا نیوز

 

میسر لە ناوچەی ڕەفەحی هاوسنوور لەگەڵ ئیسرائیل، بۆ یەکەمجار هێزی " کوبرای ڕەش " نمایش دەکات.

 

وێنە گەورەکە: دوای لێدوانەکانی ئیسرائیل لە بەرامبەر میسر و وڵاتانی عەرەبی و پێداگری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی دانیشتووانی غەززە بۆ میسر و ئوردن، میسر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی و دیبلۆماسی پیلانەکەی ڕەتکردەوە و دواین وەڵامیشی بە بڵاوەپێکردنی ‌هێزی سەربازی بوو. 

 

بڵاوەکراوەی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی میسر لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا بە ناونیشانی "ئاسایشی تۆ، پەیامی ئێمەیە" بە نمایشکردنی کۆمەڵێک چەکی نوێ و بەهێز و دەرکەوتنی هێزی "کوبرای ڕەش" ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاریی سوپا و بەرپەرچدانەوەی هەر پیلانگێڕیەک دژ بە وڵاتەکەیان دەردەبڕن.

 

زانیاریی زیاتر: هێزی "کوبرای ڕەش" بە بەهێزترین هێزی تایبەتی میسر دادەنرێت، کە ئەندامەکانی بە قورسترین ڕاهێنانە سەربازیەکاندا تێدەپەڕن و نوێترین جۆری چەکەکان بەکاردەهێنن، ئەم هێزە بەوە جیادەکرێتەوە کە تەنیا لە ئەرکە تایبەتەکاندا بەشداری دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ