لە ئیمارات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەشداریی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان دەکات

شەیری بکە لە:
لە ئیمارات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەشداریی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

بەمەبەستی بەشدارییکردن لە "لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان"، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیمارات دەکات، بڕیاریشە لە پەراوێزی لووتکەکەدا چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام بدات. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەیاوەری شاندێکی حکومی کە پێهاتوون لە 'قوباد تاڵەبانی، ساسان عەونی، ئومێد سەباح، ئامانج رەحیم، بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانی حکومەتەکان لە دوبەی بەڕێکەوت. 

 

 زانیاریی زیاتر: بڕیارە لە پەروێزی لووتکەکەدا، مەسرور بارزانی، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرکردە و بەرپرسانی باڵای جیهان بکات. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەم دیدارانەدا،  گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە بەشداربووەکانی لووتکەکە دەکرێت بە ئامانجی فراوانکردنی دروستکردنی هاریکاری هاوبەش، لەبوارەکانی؛ ئابووری و وەرهێنان و بازرگانی و گەشەپێدان، ئەمە جیا لە تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە. 

 

لەلایەکی دیکەوە: بەشداری شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ بەشداری چالاکانەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانس و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان، بە ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆڵ و پێگەی کوردستان.  

 

بۆچی گرنگە: وێڕای ئەوەی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە چەندین ڕووەوە پەیوەندی تایبەتیان هەیە، سەرۆکی حکومەت لە لووتکەکەدا چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و بیرمەندان و خاوەنکارانی عەرەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت.
 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ