ئاڤا نیوز
ژمارەیەک کەمئەندامی سەنگەر لە عەربەت و شارەزوور زیاد لە پێنج ساڵە سوودمەند بوونە لە وەرگرتنی زەوی، بەڵام پێیان نەدراوە بە بیانووی ئەوەی ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانن.
چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی 80 کەمئەندامی سەنگەر لە عەربەت و شارەزوور وەک خۆیان دەڵێن، ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی هاتووەتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەندامی پارتین شەش ساڵە شارەوانی عەربەت دەستی دەستیان پێ دەکات، پێیان وتراوە ئەندامانی یەکێتی لە هەولێر زەویان پێنەدراوە، بۆیە ئێوەش زەویتان پێ نادرێت.
زانیاری تایبەت: سەرۆکایەتی شارەوانی عەربەت بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ 2025-02-09، ئەو کەمئەندامانەی سەنگەر سەردانی شارەوانییان کردووە، بەشێکیان لە ساڵی 2006ـەوە ڕەزامەندی وەرگرتنی زەویان هەیە، بەڵام تا ئێستا بەهۆی چەند گرفتێکەوە زەویەکانیان پێ نەدراوە، داواکراوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان لە ڕێگەی وەزارەتی شارەوانی نووسراوێک ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت، بۆ ئەوەی دووبارە ڕەزامەندی وەرگرتنی زەویان پێبدرێتەوە، هەروەها ئەو کەسانەش جیا بکرێنەوە کە کارتی زانیارییان و شوێنی نیشتەجێبوونیان هەولێریان سلێمانییە.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەرپرسی بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی، لەمبارەیەوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- سەرجەم کەمئەندامانی سەنگەر ڕەزامەندی وەرگرتنی زەوییان لە سەرانسەری کوردستان هەیە، بەڵام بەشێک لە شارەوانییەکان کاریان بە فەرمانەکە کردووە، بەشێکیان حزب دەستێوەردانی تێدا کردووە و ڕێگربوون لەوەی زەوی بەو کەمئەندامانە بدرێت، ئەوەش بووەتە کێشەیەکی گەورە.
- ئاگادارین و زانیاریمان لەسەر بابەتەکە هەیە، دەبێت هەموو مامەڵەکان جێبەجێ بکرێن، بۆ ئەو مەبەستەش نووسراومان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزکردەوە و داوای هەندێک زانیارییان لێ کردین، ئێمەش داوامان لە شارەوانییەکان کردووە، کە زانیارییەکانمان لەبارەی سوودمەندبوون و سوودمەند نەبوون پێگەیشت، جارێکی دیکە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەکەینەوە.
زانیاری زیاتر: ئێستا لەنێوان وەزارەتی شارەوانی و ئەنجوومەنی وەزیران کار بۆ ئەوە دەکرێت گرفتەکانی پێنەدانی زەوی بە کەمئەندامانی سەنگەر چارەسەر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێی ئۆجەلان بڵاوکرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
هەموو ڕۆژانێکی هەینی هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێی ئۆجەلان بڵاوکرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج کەس بەهۆی ڕووداوەکانی یاریی دهۆک و زاخۆ دەستگیرکران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 50 بەندکراو لە هەرێمی کوردستان لە جەژن مۆڵەتییان پێدراوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەترسی دیپۆرتكردنەوەی هەزاران پەنابەری كورد لە بەریتانیا هەیە