سەرۆککۆمار لەسەر مووچە سکاڵا لەسەر سوودانی و تەیف سامی تۆمار دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆککۆمار لەسەر مووچە سکاڵا لەسەر سوودانی و تەیف سامی تۆمار دەکات

د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق. محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق

 

ئاڤا نیوز

د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە سکاڵایەکی یاسایی لە دادگای فیدڕاڵی عێراق، لەسەر سەرۆکوەزیران و  وەزارەتی دارایی عیراق تۆمارکرد.

لێدوان فەرمی: هاوڕێ تۆفیق، ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، د.لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لەدادگای باڵای فیدراڵی سکاڵای لەسەر محەممەد شیاع سوودانی و تەیف سامی تۆمارکرد و داوادەکات دادگا بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر پرسی مووچەی هەرێمی دەربکات،  بەبێ هیج بیانوویەکی تەکنیکی و میزان موڕاجەعە و ئەو کۆتانەی بۆی دانراوە، و داوا دەکەین دادگای باڵا ئەمری وەلائی بۆ دابینکردنی مووچەی بێ مەرج بەتەواوی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەربکات.

دادبینی سکاڵاکە رۆژی چوارشەممە 12ـی شوبات بەڕێوەدەچێت و پێشبینی دەکەین دادگا سەروارانە بریاری کۆتایی بدات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سكاڵاكەی سەرۆككۆمار كە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڵاویكردووەتەوە لە چوار خاڵ پێكهاتووە، بەم شێوەیە:

- داوادەكرێت فەرمانێكی وەلائی خێرا بە پابەندكردنی وەزارەتی دارایی عێراق بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

- پابەندكردنی وەزارەتی دارایی عێراق بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە شێوەیەكی بەردەوام بەبێ وەستان.

- سكاڵاكەی سەرۆككۆمار بۆ جێبەجێكردنی بەبانكیكردنی مووچەیە بە پێی رێنماییەكانی بەبانكیكردن.

- بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی ئەو ڕێكارانە بێت كە لە حكومەتی عێراق دەگیرێنەبەر.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ