سوودانی سەردانی نەینەوا و شنگال دەکات

شەیری بکە لە:
سوودانی سەردانی نەینەوا و شنگال دەکات

ساتی گەیشتنی سوودانی بۆ نەینەوا

ئاڤا نیوز


محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە پارێزگای نەینەوا و چاوەڕوانيش دەکرێت بچێتە شنگال.


چیرۆکی سەرەکی: بەیانی ئەمرۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ڕێگای ئاسمانی گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی گیارەی سەربازی کە 60 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری مووسڵ و بڕیارە ناوبراو ژمارەیەک پرۆژە بکاتەوە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا نیوز لە شنگال، چاوەڕوان دەكرێت دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سوودانی بگاتە قەزای شنگال و بڕیارە سەردانی فیرقەی 20 ی سوپای عێراق بكات و ژمارەیەك پرۆژە ڕابگەیێنێت، لە دیارترینیان بەردی بناغە بۆ گوندی كۆچۆی نوێ دادەنێت.


بۆچی گرنگە: سوودانی لەوکاتەوەی بووەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق، یەکەمجارە سەردانی قەزای شنگال بکات، ئەو قەزایە پاش ئەوەی داعش لە ساڵی 2014 هێرشی کردەسەر و کۆمەڵکوژی و وێرانکارییەکی زۆری کرد هێشتا دۆخەکەی ئاسایی نەبووەتەوە و بەشێکی زۆری خەڵکەکەی ئاوارەن.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان