بەهۆی هەڵوێستێکی حەلبووسییەوە داوای لابردنی سێ پارێزگار لە پۆستەکانیان دەکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

ئەو ڕۆژە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم، دژی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ ڕاگرتنی کارکردن بە یاسای لێبوردنی گشتی، داوای خۆپێشاندانی کرد. لە سێ پارێزگای عێراق لە دژی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەوانە (نەینەوا، سەڵاحەدین و ئەنبار) کردیان بە پشوو.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەپەرلەمانی عێراق هەوڵێک هەیە بۆ کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ دوورخستنەوەی ئەو سێ پارێزگارە لە پۆستەکانیان، لەبەر ئەوەی بەدەم داواکارییەکەی حەلبووسیەوە ڕۆیشتوون.

لێدوانی فەرمی: باسم خەشان، پەرلەمانتاری سەربەخۆ بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەو سێ پارێزگارە یاخی بوون لە دەوڵەت و هەر لەخۆیانەوە دەوامیان کردووە بە پشوو. چوون بەدەم داواکاری محەممەد حەلبووسی کە هیچ پۆستێکی حکومی نییە و لە دیوەخانەکەی خۆیەوە لە بەغدا قسەی کردووە. هاوکات بڕیاری ئەم سێ پارێزگارە دژی دەستوورە.

لەلایەکی دیکەوە: سعود ساعدی، سەرۆکی کوتلەی حقوق لەپەرلەمانی عێراق دەڵێ، لەمەحکەمە سكاڵای یاسایی لە دژی ئەو سێ پارێزگارە تۆمار دەکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ