خەمیس خەنجەر بۆ مالیکی: دووڕوویی و مەزهەبییانە مامەڵە دەکەیت

شەیری بکە لە:
خەمیس خەنجەر بۆ مالیکی: دووڕوویی و مەزهەبییانە مامەڵە دەکەیت

خەمیس خەنجەر، سەرۆکی حیزبی سیادەی سوننەکان. وێنە - ئەرشیف

ئاڤا نیوز

سەرۆکی حیزبی سیادەی سوننەکان وەڵامی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەداتەوە و دەڵێت، هەندێک لە سەرکردەکان "دووڕوویی و مەزهەبییانە" مامەڵە دەکەن و ئەوان قبووڵی ناکەن کەسێک بێتاوان بێت و لە زیندان بمێنێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: 1ـی ئەم مانگە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە کەربەلا وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، یاسای لێبوردنی گشتی کەموکورتی تێدایە و ئومێدی وایە دادگای فیدڕاڵی یاساکە ڕەتبکاتەوە، چونکە ئەوان ڕێگا نادەن "تیرۆرست و بکوژان" ئازاد بکرێن و دیسان دەست بە کاری تیرۆرستی و خوێنڕشتن بکەنەوە.

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: خەمیس خەنجەر، سەرۆکی حیزبی سیادەی سوننەکان لە وتارێکدا بۆ بەشێک لە ڕێکخستنەکانی حیزبەکەی لە بەغدا ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە هەمووان ڕووبەڕووی وتاری "مەزهەبیی و دووڕوویی" لە کاری سیاسیدا ببنەوە، جەختیشکردەوە کە پێویستە لەڕێگەی یاسای لێبوردنی گشتییەوە ئەوانەی بەبێ تاوان دەستگیرکراون، ئازاد بکرێن.

بەشێک لە قسەکانی خەمیس خەنجەر:

- ئێمە دەمانەوێت ستەم لەسەر ئەو بێ تاوانانە هەڵبگیرێت کە بە شاهێدی وەزیرانی پێشووتری ناوخۆی عێراق 80%ـیان بێتاوانن.

- ئەوەی دەڵێت یاسای لێبوردنی گشتی دەبێتە هۆی ئازادکردنی تیرۆستان لە ڕێککەوتنی سیاسی خۆیان واژۆیان لەسەر داواکارییەکەمان کردووە، بۆیە ئێستا بە دوو ئاڕاستەی جیاواز بۆ جوڵاندنی شەقام مامەڵە دەکەن.

- قبووڵی ناکەین کەسێک بێتاوان بێت و لە زیندان بمێنێتەوە.

- هەندێک لە سەرکردەکان پەیامی مەزهەبی دەوروژێنن لەکاتێکدا ئێستا عێراق لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆی هەیە بە یەکسانی، هەڵگرتنی ستەم لەسەر بێتاوانن دێتەدی.

- سورییەکان وڵاتەکەیان لە چوار هێزی داگیرکار ئازاد کرد، بەسەرپشتی زرێپۆشتی ئەمریکا و ڕۆژئاوادا نەهاتوون، ئێمە پێویستە هاوکارییان بکەین بەڵام دەستوەردان لەکاروباریاندا نەکەین

شەیری بکە لە: