عێراق ڕووبەڕووی مەترسی لەدەستدانی 11 هەزار مێگاوات کارەبا دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
عێراق ڕووبەڕووی مەترسی لەدەستدانی 11 هەزار مێگاوات کارەبا دەبێتەوە

دیمەنی وێستگەیەکی کۆنتڕۆڵکردنی کارەبا. وێنە - میدیا عێراقییەکان

 

ئاڤا نیوز

بەهۆی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو لێخۆشبوونەی واشنتن  کە ڕێگەی پێدابوو کارەبا و غاز لە ئێرانەوە هاوردەبكات، عێراق ڕووبەڕووی مەترسی لەدەستدانی نزیکەی 11 هەزار مێگاوات لە سیستمی کارەباکەی دەبێتەوە، كە 40%ـی كۆی بەرهەمهێنانی  كارەبا دەكات.

چیرۆکی سەرەکی: بەدرێژایی چەند ساڵی ڕابردوو، عێراق سوودمەند بووە لە لێبوردنی ئەمریکا لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران، ئەوەش توانای بەرهەمهێنانی 8 هەزار مێگاوات کارەبای لە ڕێگەی غازی ئێرانەوە بۆ دەستەبەر دەکرد، جگە لە هاوردەکردنی وزەی کارەبای لە ڕێگەی چوار هێڵەوە کە سێ هەزار مێگاوات کارەبا دەگوازنەوە.

زانیاریی زیاتر: وەزارەتی کارەبای عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ کۆبونەوەیەکی چاوەڕوانكراوی بەرپرسان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران، چاوەڕوان دەکرێت بڕیارەکان بە دوو ئاراستە دەربکرێن:

یەکەمیان: دەستپێکردن بە چالاککردنی کەرتی غازی هاوەڵ لە عێراق.

دووەمیان: ڕووكردنە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بۆ دابینکردنی غاز و خێراکردنی هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا.

لە لایەکی دیکەوە: بەرپرسانی عێراق جەختیان لەوە کردووەتەوە کە هەنگاوەكانی عێراق بۆ هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستانەوە هەڕەشەی کەوتووەتەسەر، بەهۆی پەیوەندی بە ئێرانەوە، چونکە غازەكە بەناو بۆرییەکانی ئێرانەوە تێدەپەڕێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبوونی واشنتن بۆ عێراق لە چوارچێوەی سیاسەتی گوشار خستنە سەر ئێران دێت کە ترەمپ پیادەی دەكات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: