وێنەی ئەو فەردە پارەیەی کە ڕێکەوتی مانگی 12ی ساڵی 2024ی لەسەرە (سکووپی ئاڤا)
ئاڤا نیوز
بڵاوبوونەوەی وێنەی فەردە پارەیەک لە میدیاکان و سۆشیاڵ میدیا کە ڕێکەوتی مانگی 12ی ساڵی 2024ی لەسەر نووسرابوو و کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە، بۆ ئەم مەبەستە ئاڤا میدیا بۆ بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کرد و ڕاستییەکانی ئاشکرا کرد.
وێنە گەورەکە: لەسەر فەردەکە ڕێکەوتی 15-12-2024 و ناوی بانکی ناوەندیی عێراق نووسراوە، بەم هۆیەوە فەردە پارەکە دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و گوترا کە ئەو پارەیە هی مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2024 و بەغدا ناردوویەتی، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی یەکی ئەمساڵ دابەشی دەکات.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا میدیا بەدواداچوونی ورد و قوڵی بۆ بابەتەکە کرد و وێنەکی فەردەکەی بۆ بانکی ناوەندی نارد، بانکی ناوەندی بەم شێوەیە وەڵامی ئاڤای دایەوە:
- ئەم ڕێکەوتەی سەر فەردە پارەکە پەیوەندی بە ڕیزبەندی مووچە و مانگەوە نییە، بەڵکو ئێمە هۆڵێکی گەورەمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندییەوە هەیە کە تایبەتە بە پارە ژماردن.
- 40 فەرمانبەر تەنیا ئیشیان ژماردنی پارە و جەرد کردنییەتی، ئەو پارەیەی دەچێتە ئەو بانکە، ئەوان دەیژمێرن و دەیخەنە گونییەوە، کە ژماردیان سەری دادەخەن و ختمی لێ دەدەن، لەگەڵ ڕێکەوتی ئەو ڕۆژەی ژمێردراوە، ئینجا جۆر و بڕی پارەکەی لەسەر دەنووسن،بۆیە ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی بانک بەکاری بهێنێت، ئیتر دەخرێتە کۆگاوە تا ئیشیان پێی دەبێ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو گونیەیەی وێنەکەی بڵاوبووەتەوە، ڕێکەوتی 15-12-2024 ژمێردراوە، جۆری 25 هەزار دیناری بووە و بڕەکەی یەک ملیار دینار بووە. ئەم مانگە بۆ مووچە بە حکومەتی کوردستان دراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 10 خولەک لەمەوپێش
هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ دەستپێدەكات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 32 خولەک لەمەوپێش
سوڵتانی عومان سەردانی ڕووسیا دەکات
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
17ـەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كتێب کۆتایی دێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 لە 700 هەزار نزیک دەبێتەوە