ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ڕێنمایی بۆ جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی دەردەکات
- عێراق
- 3 شوبات

باڵەخانەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بڕیاریدا، دادگای تێهەڵچوونەوە لیژنەی سەرەکی یان لاوەکی بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئەو زیندانیکراوانە پێکبهێنێت کە بەر یاسای لێبوردنی گشتیی دەکەون.
چیرۆکی سەرەکی: 21ـی مانگی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق یاساکانی باری کەسێتی، لێبوردنی گشتیی و گەڕانەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانی لە کەرکووک پەسەند کرد، یاسای لێبوردنی گشتیی کە خواستی سوننەکان بوو پێیان وایە بەهۆیەوە هەزار گەنجی ناوچەکانیان کە لەسەر بنەمای "شاهێدحاڵی نهێنی" سزادراون، ئازاد دەکرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێنمایی بۆ جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی دەرکرد، بەگوێرەی ڕێنماییەکەش دادگای تێهەڵچوونەوەی لە بەغدا و پارێزگاکان، پێداچوونەوە بە داواکارییەکانی دووبارە لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنەوەی ئەو سزادراوانە دەکات، کە یاسای لێبووردنی گشتی دەیانگرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: لیژنەکە کە لە دادوەرانی دادگای تێهەڵچوونەوە پێکدێن، پێداچوونەوە بەو سزایانە دەکەن کە دادگای ئاسایشی ناوخۆ و دادگا سەربازییەکان دەریانکردوون، دۆسییەکانی دیکەش کە لە کاتی لێکۆڵینەوەدان یان پلەی کۆتاییان وەرگرتووە، لەلایەن دادوەری تایبەتمەندی دۆسییەکان یان سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوە پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هاوکاری دارایی زانکۆی هارڤارد ڕادەگرێت
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
پسوڵەی خۆراک بەشێوەی ئەپڵیکەیشن لەناو مۆبایل کارا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفالێک لەپێشمانەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر خانووێک دوای 31 ساڵ خاوەنی بۆ پەیدا دەبێت
13 نیسان
بەرگریی شارستانیی سلێمانی مەلەكردن لە چەم و ڕووبارەكان قەدەغە دەکات
13 نیسان
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند پارێزگایەکی عێراق دەگرێتەوە
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سهرۆككۆماری عێراق پیرۆزبایی له خهڵكی ههڵهبجه دەکات
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 150 ئەندامی قوربان دەستگیر دەکرێن
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق دۆسیەی بێسەروشوێنان زیندوو دەکاتەوە
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فەرمانی سوودانی لەمەودوا لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بە کامێرا تۆمار دەکرێت