عومرەکارێکی کورد لەشاری مەدینە کۆچی دوایی کرد

شەیری بکە لە:
عومرەکارێکی کورد لەشاری مەدینە کۆچی دوایی کرد

تیمەکانی فریاکەوتنی سعودییە،عومەرەکارێک دەگەیەنن بە نەخۆشخانە

ئاڤا نیوز



بەرەبەیانی ئەمڕۆ، عومرەکارێکی کورد  لە سعودییە تەندروستی تێکدەچێت و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات، تەرمەکەشی هەر لەو وڵاتە بەخاک دەسپێردرێت و ناگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان. 

 

چیرۆکی سەرەکی: محەمەد عەبدولغەفوور، تەمەنی سەرووی 60 ساڵە دانیشتووى زاخۆیە، دوای ئەوەی سەردانی سعودییە دەکات بەمەبەستی بەجێهێنانی عومرە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تەندروستی تێکدەچێت و دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەی مەدینە کاری پێویستی بۆ دەکرێت، دواتر گیان لەدەستدەدات.

 

لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤای گوت، "عومرەکارەکە هیچ نەخۆشییەکى نەبووە و لەسەر ڕەزامەندی کەس و کارەکەی ئەمڕۆ لە گۆڕستانى بەقیع لە شارى مەدینە بەخاک دەسپێردرێت."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: