دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوپاتی دەکاتەوە کە هەر یەکە لە میسر و ئوردن ئاوارەکانی غەززە وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە هەر یەکە لە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر و شا عەبدوڵای دووەم، شای ئوردون، پلانی گواستنەوەی ئاوارەکانی غەززەیان لە فەلەستینەوە بۆ وڵاتەکانیان ڕەتکردووەتەوە.
بۆچوونی بەرامبەر: سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمریکا لە بەرامبەر ئەم ڕەتکردنەوەیەی میسر و ئوردون، ترەمپ بە میدیاکارانی گوتووە "ئەوان ئاوارەکانی غەززە وەردەگرن و ئەو کارە دەکەن. ئێمە کاری زۆرمان بۆ ئەوان کردووە، ئەوانیش ئەو کارە دەکەن."
ئەمەش بزانە: دوای ئاگربەستی غەززە، ترەمپ ئەو پلانەی ڕاگەیاند کە غەززە "خاوێن" بکرێتەوە و ئاوارەکان بۆ شوێنێکی "ئارامتر" بگوازرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
سیاسەتمەدارێكی عێراق هۆشداری گۆڕانکاریی خێرا دەدات
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی کوردستان و عێراق لەبارەی مووچە دەستیپێکرد
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەیرانی سوید: 'هێزی بیانی' لە پشت کوشتنی سەلوان مۆمیکاوەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
50ـەمین ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی سیزەر ڕێکدەخرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆتۆگرافەرێک مێژووی 30 ساڵی هەولێر لە ڕێگەی گەلەریییەکەوە پیشان دەدات
29 کانوونی دووەم
لیژنەی فەتوا: دانانی مەرجی غەرامە لە کاتی پەشیمانبوونەوە لە مامەڵەکان دروست نییە
29 کانوونی دووەم
لە هەولێر سواڵکەرەکان بەناوی قورئانەوە خەڵک دەڕووتێننەوە
29 کانوونی دووەم
ئەحمەد شەرع لەگەڵ ژنەکەی دەردەکەوێت
29 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل پەشیمان دەبێتەوە لە ئازادکردنی بارمتەکانی حەماس
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس کوژرانی محەممەد زەیف پشتڕاست دەکاتەوە