ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ داواکاریی هەزاران زیندانیی سیاسی دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ داواکاریی هەزاران زیندانیی سیاسی دەکات

گرافیکی ئاڤا

ئاڤا نیوز

ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ مووچە و شایستەکانی دیکەی هەزاران زیندانیی سیاسی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەکات. داوا دەکەن مووچەیان بۆ ببەسترێ و لە شایستەکانی دیکەش سوودمەند بن.

چیرۆکی سەرەکی: زیندانیانی سیاسیی نزیکەی 15 بەشن، تاوەکو ئێستا هەشت بەشیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەرگرتنی مووچە و زەوی سوودمەند بوون، بەڵام هێشتا هەزاران کەسیان لەو شایستانە بێبەشن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەیان زیندانی سیاسیی پەیوەندیی بە ئاڤا میدیاوە دەکەن، داواکارن مووچەیان بۆ ببەسترێت، لە وەرگرتنی پارچە زەوی و شایستەکانی دیکە لە ناوچە جیاوازەکان سوودمەند بن.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا میدیا، دەرکەوت وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، وردبینی بۆ فۆرم و ناوی نزیکەی 20 هەزار زیندانی سیاسیی کردووە و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە، تاوەکو پەسەند بکرێن و سوودمەند بن.

زانیاریی زیاتر: هەر کەسێک بە زیندانیی سیاسیی هەژمار کرابێت، مووچەیەکی 500 هەزار دیناری بۆ دابین دەکرێت، بەپێی ساڵەکانی زیندانییەکەشی بڕێک پارە دەچێتە سەر مووچەکەی، لە وەرگرتنی زەوی و شایستەی دیکەش سوودمەند دەبن.

بۆچی گرنگە: دوای پەسەندکردنی ناوەکانیان لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، نزیکەی 20 هەزار زیندانیی سیاسیی سوومەند دەبن و ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانیان دەبێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ