نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری گەڕانەوەی هاووڵاتیانی غەززە ئاشكرا دەکات

شەیری بکە لە:
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری گەڕانەوەی هاووڵاتیانی غەززە ئاشكرا دەکات

ساتی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکان بۆ باکوری غەززە. فۆتۆ - ڕۆیتەرز

 

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی ئیسرائیل ڕێڕەوەکانی بەڕووی فەلەستینییەکان کردەوە، نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی ئەو هاووڵاتییە فەلەستینییانەی کە گەڕاونەتەوە باکووری غەززە ئاشکرا دەکات.

چیڕۆکی سەرەکی: دوای ساڵێک و سێ مانگ شەڕی کەرتی غەززە، هەزاران فەلەستینی ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵین و ئاوارەبوون و هەزاران کەسیش بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران، دواجار بە ڕەزامەندی هەر یەکە لە ئیسرائیل و حەماس ئاگربەست ڕاگەیێنراو ئێستا کاری پێدەکرێت، یەکێک لە بنەماکانی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکەش ڕێگەدانە بە گەڕانەوەی هاووڵاتیان بۆ باکووری غەززە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، زیاتر لە 376 هەزار فەلەستینی گەڕاونەتەوە باکووری غەززە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: هەندێک لەو ئاوارە گەڕاوەکان ئافرەتانی دووگیان، بەساڵاچوو، کەمئەندام و ئەوانەن کە بەدەست نەخۆشییە درێژخایەنەکانەوە دەناڵێنن، نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوای یارمەتی پزیشكیی بەپەلە دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ