سەرۆکوەزیرانی میسر بۆ واژۆکردنی چەند گرێبەستێک سەردانی بەغدا دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانی میسر بۆ واژۆکردنی چەند گرێبەستێک سەردانی بەغدا دەکات

مستەفا مەدبولی، سەرۆکوەزیرانی میسر

ئاڤا نیوز

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، سەرۆکوەزیرانی میسر بە سەردانێکی فەرمی سەردانی بەغدا دەکات و چەند ڕێککەوتنێکی هاوبەش لەگەڵ عێراق واژۆ دەکات.

وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو مستەفا مەدبولی، سەرۆکوەزیرانی میسر سەردانی بەغدا دەکات و  لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و چەند بەرپرسێکی دیکەی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە.

بڵاوکراوە فەرمییەکان: میدیاکانی عێراقییەکان لە زاری چەند سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراقەوە ئاشکرایان کردووە، سەرۆکوەزیرانی میسر لە سەردانەکەیدا لەگەڵ عێراق ژمارەیەک ڕێککەوتنی دوو قۆڵی واژۆ دەکات، ماڵپەڕی "ئەلشەرق" ڕایگەیاندووە،  میسر ئامانجی ئەوەیە ساڵی 2025 قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق بەڕێژەی 41% بەرزبکاتەوە و قەبارەکەی بگەیێنێت بە یەک ملیار دۆلار.

باکگراوند: سەرۆکوەزیرانی عێراق لە مانگی 8ی ساڵی ڕابردوو سەردانی میسری کرد و لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر و بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ