سوودانی: سووتانی غازی سروشتی بەڕێژەی لە 70% سنووردار کراوە

شەیری بکە لە:
سوودانی: سووتانی غازی سروشتی بەڕێژەی لە 70% سنووردار کراوە

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تەکنەلۆژیا و زیرەکی دەستکردیان بەشێوەیەکی بەرچاو لە کەرتی وزەدا بەکارهێناوە و حکومەتەکەشی سەرکەوتوو بووە لە سنووردارکردنی سووتانی غازی سرووشتی بە ڕێژەی 70%.

وێنە گەورەکە: لە بەغدای پایتەختی عێراق کۆنفرانسی نێودەوڵەتی وزە بۆ ساڵی 2025 بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و محەممەد ئەلحەسسان، نوێنەری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و بریکاری وەزارەتی وزەی تورکیا و چەند وەزیر و بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و دوو ڕۆژ دەخایەنێت.

لێدوانی فەرمی: لەمیانی پێشکەشكردنی وتارێك لە کۆنفڕانسەکەدا، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند: 

- حکومەت سەرکەوتوو بووە لە سنووردارکردنی سووتانی غازی سروشتی بە ڕێژەی 70% و هانی وەبەرهێنانمان لە وزەی نوێبووەوە داوە بەتایبەتی لە بواری وزەی خۆردا، بۆ ئەو مەبەستەش بانکی ناوەندیی ترلیۆنێک دیناری بۆ پاڵپشتی وزەی خۆر تەرخانکردووە.

- بەمەبەستی پاڵپشتی لەکەرتی کارەبا و بەدەستهێنانی زۆرترین وزە، تۆڕی کارەبای نیشتمانیمان بە وڵاتانی کەنداو و تورکیا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەستووتەوە.

- بواری بەرهەمهێنانی نانەوتی و دابینکردنی هەلی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا بیانییەکان، بە هاوکاری کۆمپانیا زەبەلاحەکان و کەرتی تایبەت گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، دیارترینیان ڕێگای گەشەپێدانە کە هێڵی بۆڕی نەوت و گاز پەیوەندییەکان لە نێوان ئەوروپا و ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەیەکەوە دەبەستێتەوە، تەکنەلۆژیا و زیرەکی دەستکردمان بەشێوەیەکی بەرچاو لە کەرتی وزەدا بەکارهێناوە.

شەیری بکە لە: