
وێنەی نیانی تەمەن 7 ساڵ
ئاڤا نیوز
کوژرانی منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵی خەڵکی بۆکان، خەڵکی شارەکە و ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی ئێرانی توڕە کردووە و بەهۆیەوە ڕژانە سەرشەقام.
چیرۆکی سەرەکی: لە 17ـی 1ـی 2025 "نیان جوبرەئیل پور"ـی تەمەن حەوت ساڵ هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئاسەواری ئەشکەنجە و خوێن بەربوونی هەبوو گەیێنرایە نەخۆشخانەیەک لە شاری بۆکان، بەڵام بە هۆی سەختی حاڵەتەکەیەوە کە تەنها گورچیلەیەکیشی کاری دەکرد گیانی لەدەستدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: موسا بەهاری بەڕێوەبەری پۆلیسی بۆکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی " چوار گومانلێکراوی سەرەکی کوشتنی ئەم منداڵە دەستگیرکراون." بەگوێرەی وتەکانی بەهاری، باوکی نیان کە لە دایکی جیابووەتەوە، پەیوەندییەکی "ناتەندروست"ـی لەگەڵ ژنێکدا هەبووە. برای ئەو ژنە کە تۆمەتباری یەکەمی ئەم کەیسەیە، دوای دەستگیرکردنی دانی بەوەدا نا کە دەستدرێژی کردووەتە سەر نیان.
هۆکارە زانراوەکان: بە پێی قسەکانی بەهاری، لە پاش لێکۆڵینەوە لە تەرمی نیان، دەرکەوتووە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر، هەروەها ئەشکەنجەی زۆر دراوە و هۆکاری مردنەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئەمڕۆ لە بۆکان لە گردبوونەوەیەکدا کە پارێزگاریش بەشدار بوو، داوای سزای بەردبارانییان بۆ تۆمەتبارانی دۆسیەی نیان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 4 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی خۆڵبارینەوە هەزاران هاووڵاتی ڕوو لە نەخۆشخانەکان دەکەن
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا میدیا ناوی قایمقامی خورماڵ بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک دەربارەی سەری ساڵی ئێزدیی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفالێک لەپێشمانەوە
14 نیسان
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر خانووێک دوای 31 ساڵ خاوەنی بۆ پەیدا دەبێت
13 نیسان
بەرگریی شارستانیی سلێمانی مەلەكردن لە چەم و ڕووبارەكان قەدەغە دەکات
13 نیسان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا میدیا ناوی قایمقامی خورماڵ بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک دەربارەی سەری ساڵی ئێزدیی
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژێک پشوو ڕادەگەیەنێت