پەیکەرێکی مێژوویی لە ناو سەبەتەی خۆڵدا دۆزرایەوە

شەیری بکە لە:
پەیکەرێکی مێژوویی لە ناو سەبەتەی خۆڵدا دۆزرایەوە

پەیکەری خانمێک کە مێژووەکەی بۆ 300 ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە

ئاڤا نیوز

پەیکەرێک کە تەمەنی بۆ 300 ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە، لە ناو عەلاگەی خۆڵدا لە نزیک سەبەتەی خۆڵێک دۆزرایەوە.

وێنە گەورەکە: هاوڵاتییەکی یۆنانی پەیکەری خانمێک کە سەری پێوە نەبوو لە ناو عەلاگەیەکی خۆڵ کە لە سەبەتەی خۆڵدا فڕێدرابوو، دۆزییەوە. تەمەنی ئەو پەیکەرە بۆ 300 ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە، ئەو هاوڵاتییە پۆلیسی لە دۆزینەوەی ئەو پەیکەرە ئاگادار کردووەتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی یۆنان ڕایگەیاند: پەیکەرێکی بێسەر کە تەمەنی 300 ساڵ پێش زایینە، لەلایەن هاووڵاتییەکی تەمەن 32 ساڵ دۆزراوەتەوە، دوای پشکنین دەرکەوت کە پەیکەرەکە بۆ سەردەمی هلنیسیتی دەگەڕێتەوە.

زانیاریی زیاتر: مێژوی دروستكردنی پەیكەرەكە بۆ  300 ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە، كە دوای جەنگەكانی ئەسكەندەری مەزن ناوچەكە بەگەشەسەندنی هونەر و کولتووری یۆنانی ناسراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆزینەوەی بەڕێکەوتی شوێنەوارەکان لە یۆنان تا ڕادەیەک باوە، وڵاتێک کە بە کەلەپووری کۆن ناسراوە و زۆرجار لە کاتی بیناسازی یان پڕۆژە گشتییەکاندا ڕوودەدات.

باکگراوند: لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا، لەکاتی دامەزراندنی بۆڕی گازی سروشتی لە نزیک ئەسینا، کرێکارەکان پەیکەرێکی ڕۆمانی هێرمێسیان دۆزییەوە کە بە شێوەیەکی ڕاست لە چاڵێکی خشت لە نزیک ئاکرۆپۆلیس نێژرابوو. هاوکات چەند هەفتەیەک لەمەوبەر دەسەڵاتدارانی شاری سالۆنیکی کۆمەڵێک شوێنەواریان ئاشکرا کرد
.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ