دوای بەدواداچوونی ئاڤا دەرچووانی کۆلێژەکانی پزیشکی دادەمەزرێن

شەیری بکە لە:
دوای بەدواداچوونی ئاڤا دەرچووانی کۆلێژەکانی پزیشکی دادەمەزرێن

ژمارەیەک دەرچووی بەشی پزیشکی

ئاڤا نیوز

 

دوای بەدواداچوونی ئاڤا لەسەر پرسی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکیی گشتی، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی لە پرۆسەدایە.

 

چیرۆکی سەرەکی: دەستەی پزیشکانی دانەمەزرا لە هەولێر کە ژمارەیان 273 کەسە، یاداشتنامەیەک ئاڕاستەی ئاڤا میدیا دەکەن و دەڵێن: ئێمە دەرچووانی ساڵی 2024 کۆلیجی پزیشکی گشتین، دوای حەوت مانگ لە دەرچوونمان وەڵامێکی یەکلاکەرەوە لەسەر دامەزراندنمان نەبووە و داوای وەڵامی کۆتایی دەکەین لەسەر دامەزراندنمان.

 

لێدوانی فەرمی: دکتۆر سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، ڕایگەیاند: هەموو دەرچووانی ساڵی 2024ـی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی لە هەرێمی کوردستان  دادەمەزرێن، لە ئێستادا دامەزراندنەکەیان لە پڕۆسە دایە و میلاک تەخسیس دەکرێت. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەرچووانی ساڵی 2024ـی کۆلێژەکانی پزیشكی گشتی کە ژمارەیان 778 کەسە، دانەمەزراون.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ