نوێترین زانیاری لەبارەی ئامادەکردنی لیستی مووچە و داواکارییەکانی بەغدا
- بزنس
- 23 کانوونی دووەم
گوژمەیەک مووچە دیناری عێراقی، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک و لیستی خانەنشینان و داواکارییەکانی دیکەی بەغدا تاوەکو ئێستا تەواو نەبوون، بۆیە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
چیرۆکی سەرەکی: چوار ڕۆژە دوو شاندی حکومەتی عێراق لەبارەی مووچە لە هەولێرن، شاندێکیان گشتییە و هی وەزارەتی داراییە، شاندەکەی دیکەیان هی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی خانەنشینی عێراقە. شاندەکان چەند ئەرک و ئامانجێکیان هەیە، سەرەکیترینیان هاوکاریکردنی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستانە بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک بە ئەلیکترۆنی و سیستەمی پەیرۆل کە دەکرێتە بنەما بۆ کۆی مانگەکانی ئەمساڵ.
لەگەڵ ئامادەکردنی دوو لیستی جیاواز بۆ خانەنشینان، لیستێکیان گشتییە و هی سەرجەم خانەنشینانی کوردستانە بە مەرجێک خانەنشینانی نوێی تێدا بێت، ئەوەی سێ تەمەن پێکەوە خانەنشین دەکرێت و 35 بۆ 37 هەزار فەرمانبەر دەگرێتەوە، لەگەڵ لیستێک بۆ ئەو خانەنشینانەی کۆتایی ئەمساڵ خانەنشین دەبن. ئەرکێکی دیکەی دوو شاندەکەش میزان موراجەعەیە، کە خەرجی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دەگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیار بوو تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ هەرسێ لیستەکە ئامادە بکرێن، ئەمەش بەپێی نووسراوێکی خێرای وەزارەتی دارایی کوردستان، چونکە بڕیار درابوو یەکشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 26ی مانگ، جارێکی دیکە شاندی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق کۆببنەوە، ڕێککەوتنێکی نوێ بکەن و بڕیار بدرێت ئەمساڵ مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان چۆن بنێردرێن، ئینجا چەند ڕاسپاردەیەک ئامادە بکرێن و ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و سوودانی بکرێن بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتاییان لەبارەوە بدرێت.
زانیاریی تایبەت: بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا میدیا، تاوەکو ئێستا هیچ لیستێک بەتەواوی ئامادە نەکراون و تەواو نەبوون، هۆکاری دواکەوتنیشی بۆ داواکارییە زۆرەکانی بەغدا دەگەڕێتەوە، داوای شتی زۆر و وردەکاریی زۆریان کردووە لە کاتێکی زۆر کەمدا.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی دارایی کە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندووە،
- "ئەگەر بتوانرێت تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی شەممە لیستەکان ئامادە بکرێن، ئەوا شەوی شەممە لە هەولێر کۆبوونەوەیەک دەکرێت و شاندی کوردستان و وەزارەتی دارایی وەکو ئامادەکارییەک بۆ کۆبوونەوەکەی ڕۆژی یەکشەممە کۆدەبنەوە، بەڵام ئەگەر لیستەکان و داواکارییەکانی بەغدا تەواو نەبوون، ئەوا کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممە ناکرێت و دوادەخرێت بۆ ڕۆژێکی تر.
- ئاڤا ئەوەشی زانیوە لە کۆبوونەوەکەدا ئەو دوو شاندەی عێراق کە ئێستا لە کوردستانن بەشدار دەبن.
- دواکەوتنی کۆبوونەوەکە دەبێتە هۆی دواکەوتنی ناردنی مووچەی مانگی یەک، چونکە تاوەکو ڕێککەوتنی نوێ نەکرێت یەک دینار بۆ مووچە نانێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن: ژمارەی هێزەکانمان لە سووریا کەمدەکەینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: دۆخی سووریا مەترسیدارە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حكومەتی هەرێمی كوردستان پێدانی قەرز بۆ كارەبای وزەی خۆر دەستپێدەكات
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شەقڵاوە پاشماوەی خۆراک لە زبڵ و خاشاک جیا دەکرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مەراسیمی بەخشین تایبەت بە کاکەییەکان بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان