بازگەکانی کەرکووک تەنگیان بە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان هەڵچنیوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

بەبیانووی نەبوونی مۆڵەت بازگەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک ڕێگریی لە هەناردەکردنی بەرووبوومی کێڵگە پەلەوەرییەکان دەکەن و ئەمەش زیانێکی زۆری بە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان گەیاندووە کە زۆربەیان کوردن.


بەدواداچوونی تایبەت: بە پێی بە دواداچونەکانی ئاڤا میدیا، 380 کێڵگەی پەلەوەریی لە پارێزگای کەرکوک بە بیانوی نەبوونی مۆڵەت بەرهەمەکانیان ناتوانن ساغ بکەنەوە، ئەمەش وایکردووە زیانی سەدان ملیۆن بەر خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان بکەوێت کە زۆرینەکان کوردن.

 

هۆکارە زانراوەکان: هێزە ئەمنییەکان بە بیانووی نەبوونی مۆڵەتی فەرمی و کارکردن لەسەر زەوی سڕکراو، ڕێگە لە جووتیاران دەگرن, ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم زەوییانە بە بەڵگەوە موڵکی کوردەکانن و هیچ کێشەیەکی زەوی و زاریان نییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ