مارکۆ ڕۆبیۆ ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا
لەگەڵ دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا، مارکۆ رۆبیۆیش وەکو وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمەریکا دەستبەکاربوو، ئەو لە ڕابردوو چەندین لێدوانی وەک پشتگیری لە کورد هەیە. سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێدەکات.
وێنە گەورەکە: چاوی جیهان لەسەر گۆڕانکارییە نوێیەکەی ئەمریکایە، چاوەڕێ دەکرێت دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ سیاسەتی ئەمریکا لە جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانی لێ بەسەر بێت.
چیرۆکی خێزانی مارکۆ ڕۆبیۆ بەمجۆرە دەستی پێکرد..
ساڵی 1956 خێزانی ئەنتۆنیۆ ڕۆبیۆ لە کوبا بەهۆی ترسی دەسەڵاتی سەربازی فولجینسۆ باتیستا بەرەو ئەمریکا هەڵاتن، ساڵی 1961 سێ ساڵ بوو دەسەڵاتی باتیستا کۆتایی هاتبوو، ئەو خێزانە دەگەڕێنەوە بۆ کوبا تەنیا بۆ ئەوەی کاریان دەستکەوێت. دوای بێ ئومێدی جارێکی دیکە دەگەڕێنەوە بۆ ئەمریکا. لەو ساڵانە داوای مافی پەنابەری لە ئەمریکا دەکەن، بەڵام دادوەرێک داواکەیان ڕەتدەکاتەوە و بڕیار دەدات دیپۆرتی کوبا بکرێنەوە، ئەوەی ڕێگر دەبێت لە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە پارێزەرەکەیان دەبێت، ساڵی 1975 خێزانی ئەنتۆنیۆ ڕۆبیۆ دەبن بە خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریکی.
ڕۆژی 28ـی ئایاری ساڵی 1971 مارکۆ ڕۆبیۆ کاتێک لە دایک دەبێت هێشتا خێزانەکەیان ڕەگەزنامەی ئەمریکییان وەرنەگرتووە، چوار ساڵ دواتر واتا لە ساڵی 1975 ڕەگەزنامەی ئەمریکی وەردەگرن. دوای نیو سەدە ئێستا کوڕی ئەو خانەوادەیە 72ـهەمین وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە و دۆستێکی سەرسەختی کوردە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێی دەڵێت: چاوەڕێم پێکەوە کار بکەین
دوای دەستبەکاربوونی وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆی لەسەر تۆڕی X پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مارکۆ ڕۆبیۆ دەکات، نووسیویەتی "بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوەم کە پێکەوە کاربکەین بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و پێشخستنی هاوبەشی ستراتیژیی کوردستان و ئەمەریکا."
لێدوانەکانی سەبارەت بە کورد
- ساڵی 2017 ئەو کاتەی بەهۆی ئەنجامدانی پرۆسەی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق گەیشتە بەرزترین ئاستی گرژی. ئەو کاتە مارکۆ ڕۆبیۆ لەسەر ویلایەتی فلۆریدا سیناتۆر بوو، ڕەخنەی توندی لە ئیدارەی ترەمپ گرت، کە نەیتوانیوە سیاسەتێکی ڕوونی سەبارەت بە کێشەکانی کورد هەبێت. هاوکات ئەو پێی وابوو بەهۆی سیاسەتی ئەمریکا لەو کاتەدا هەژموونی ئێران لە ناوچەکە زیادی کردووە و ئامانجی ئێران ئەوەیە کوردەکان دابەش بکات.
- ساڵی 2019 کاتێک هێزەکانی ئەمریکا لە بەشێکی ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کشانەوە، مارکۆ ڕۆبیۆ ڕەخنەی توندی لە ئیدارەی ترەمپ گرت و وتی، "ئێمە کوردەکانمان لەبەردەم کوشتاری تورکەکان جێهێشت".
- ڕۆژی 16ـی ئەم مانگە، هێشتا چوار ڕۆژی مابوو وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەست بەکاربێت. مارکۆ ڕۆبیۆ وتی، "لە بەرژەوەندیی ئەمریکایە پاڵپشتی لە سووریایەک بکات، کە تیایدا مافی کورد پارێزراو بێت، پێویستە ئەمریکا لە سووریا بمێنێتەوە و هاوکاری هێزەکانی سووریای دیموکرات بکات، ئەوان دژی داعش جەنگاون".
چاوەڕوانییەکان
دوای نەمانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دۆخی سووریا لە قۆناغی ڕاگوزەردایە. هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ نزیککردنەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ئەنجوومەنی کوردانی سووریا (ئەنەکەسە) گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو. دوای کۆبوونەوەکان وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لەو هەوڵەی سەرۆک بارزانی کرد. ئێستا چاوەڕوان دەکرێت هاتنی مارکۆ ڕۆبیۆ دەرگایەکی نوێ و ئاوەدان لەنێوان کورد و ئەمریکا بکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
پووتین سەرەخۆشی لە ئەردۆغان دەکات
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
دابەشكردنی نەوت لە قەزای چۆمان دەستپێدەكات
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
کوڕێک بەرگەی مردنی باوکی ناگرێت و جەڵتە لێی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داد و ئاوەدانی، نادادی و وێرانکاری بەبۆنەی پەیامەکەی سەرۆک بارزانییەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئهزموونی یهكڕیزیی و دهستكهوت له بهغدا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خالید خۆشناو: زیاتر لە %75ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەکانی جیهان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی ترەمپ دەکەن
21 کانوونی دووەم
دۆناڵد ترەمپ لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد
21 کانوونی دووەم
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێکی لەبارەی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو دەرکرد
- ڕاپۆرت
- 19 کانوونی دووەم
بە بەشداری مەسرور بارزانی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس دەستپێدەکات
- ڕاپۆرت
- 15 کانوونی دووەم
مەزڵووم عەبدی: ئیدارەیەکی لامەرکەزی گونجاوترین بژاردەیە