سوودانی: دابەشکردنی زەوی خانەنشینانیش دەگرێتەوە

شەیری بکە لە:
سوودانی: دابەشکردنی زەوی خانەنشینانیش دەگرێتەوە

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

 

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی، دووپاتی کردەوە کە بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران خانەنشینانیش دەگرێتەوە بێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی دیکە بدات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەرنەمایەکی تەلەڤیزیۆنی لەگەڵ کەناڵی "ئەلعیراقییە" بە تەلەفۆن بەشداریی کرد و ڕایگەیاند: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران خانەنشینانیش دەگرێتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە پێشتر حکومەتی عێراق بڕیاریدابوو زەوی بەسەر فەرمانبەرەکانی دابەش بکات بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو توێژە لەو بڕیارە سوودمەندنەبوونە.

لە لایەکی دیکەوە: حکومەتی هەرێـمی کوردستان بڕیاریداوە زەوی بەسەر دەیان هەزار فەرمانبەری خۆی دابەش بکات و لە قۆناغی یەکەم زیاتر لە 15 هەزار پارچە زەوی دابەش کران، بڕیارە لە قۆناغی دووەمیش 150 هه‌زار کەس زەوی وەربگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ