چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لەسەر تێپەڕاندنی یاسای بودجە و باری کەسیی دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لەسەر تێپەڕاندنی یاسای بودجە و باری کەسیی دەکاتەوە

کۆبوونەوەی چوارچیوەی هەماهەنگی

 

 

ئاڤا نیوز

چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەیەکدا جەخت لەسەر دەنگدان لەسەر یاسا "گرنگەکان"  بەتایبەتی هەمواری یاسای بودجە و هەمواری یاسای باری کەسیی دەکاتەوە.

وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 2025-1-20 سەرکردەکانی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدا، چەندین پرسی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی تاوتوێ کرد هاوکات پیرۆزبایی لە گەلی فەڵەستین بەبۆنەی ڕاگرتنی جەنگ لە غەززە کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: گرنگیی یەکلاکردنەوەی یاسا گرنگەکان بەتایبەتی یاسای بودجە و یاسای باری کەسیی دووپات دەکەینەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و گرنگترین بڕگەکانی ئەمانەن: دەنگدان لەسەر هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتی، دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای باری کەسیێتی ژمارە 188ی ساڵی 1959، دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی موڵک و ماڵی داگیرکراو بە فەرمانی ئەنجوومەنی ناسراو بە "قیادەی سەورە"ــی هەڵوەشاوە و دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبووردنی گشتیی ژمارە 27ی ساڵی 2016.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ