
دراوی عێراقی
ئاڤا نیوز
ئامادەکارییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بۆ لیستی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆران بەردەوامە، بەهۆی تەواونەبوونی ڕێکارەکان و پەیڕەوکردنی سیستمی نوێ، ڕادەستکردنی لیستەکە دوادەکەوێت.
وێنە گەورەکە: 20 ڕۆژ لە مانگی یەکی ساڵی نوێ تێپەڕدەبێت، بەهۆی گۆڕینی شێوازەکەی، ڕادەستکردنی لیستەکە بە بەغدا دواکەوتووە و بەشێک لە وەزارەتەکان هێشتا لیستەکەیان بۆ گەنجینەکان نەناردووە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤای گوت، "بەهۆی ئەوەی لیستی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە ئەلیکترۆنی کراوە و بە سیستمی پەیڕۆل دەبێت کاتی زیاتری پێویستە بۆ ئەوەی ئامادەبکرێت، ڕەنگە لەم هەفتەیە نەتوانین ڕادەستی بکەین و بکەوێتە هەفتەی داهاتوو".
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتوون لە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ ڕێککەوتنی نوێ لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆران لە بەغدا لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 3 خولەک لەمەوپێش
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار21 لە 700 نزیک دەبێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین بڕیار لە چارەنووسی بەشار ئەسەد دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- بزنس
- 3 خولەک لەمەوپێش
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار21 لە 700 نزیک دەبێتەوە