هونەرمەندێکی ناسراوی ڕۆژئاوای کوردستان بەهۆی بۆردوومانی تورکیا گیانی لەدەسدا

شەیری بکە لە:
هونەرمەندێکی ناسراوی ڕۆژئاوای کوردستان بەهۆی بۆردوومانی تورکیا گیانی لەدەسدا

هونەرمەند و ئەکتەری ناسراوی ڕۆژئاوای کوردستان (باڤێ تەیار)

ئاڤا نیوز

هونەرمەندی ناسراوی ڕۆژئاوای کوردستان بەهۆی بۆردوومانی دوێنێی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر بەنداوی تشرین لە ڕۆژئاوای کوردستان گیانی لەدەستدا.

وێنە گەورەکە:
دوێنێ 18-1-2025، لە ئەنجامی بۆردوومانێکی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر بەنداوی تشرین لە ڕۆژئاوای کوردستان، هاوسەرۆکی پەیەدە لە قامیشلۆ و ژمارەیەک هاووڵاتی دیکە کوژران و بریندار بوون یەکێک لەوانە، هونەرمەند و ئەکتەری ناسراوی ڕۆژئاوای کوردستان (باڤێ تەیار) بوو کە بەهۆی بۆردوومانەکەوە بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەکەی ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا.

ئەمەش بزانە: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا هەر دوێنێ بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکەی تورکیا، سێ کەسی دیکەش لە دەوروبەری بەنداوەکە بێ سەروشوێن بوون.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ