ترەمپ: لەگەڵ سەرۆکی چین باسی تیکتۆکمان کرد

شەیری بکە لە:
ترەمپ: لەگەڵ سەرۆکی چین باسی تیکتۆکمان کرد

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، وشی جینپینگ، سەرۆکی چین

ئاڤا نیوز


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، کە ڕۆژی 20-1-2025 دەستبەکار دەبێت، لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی سۆشیاڵ تروس کە خۆی خاوەندارێتیی دەکات، "دەڵێت بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەرۆکی چین کردووە".

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ڕایگەیاند، گەشبینە بەوەی بتوانێت لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین کاری هاوبەش لە بەرژەوەندیی چین و ئەمریکا بکەن. ترەمپ دەشڵێت، هەموو هەوڵێک بۆ ئاشتیی جیهان دەدەن.

 

زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا لە سۆشیاڵ تروس، ترەمپ نووسیویەتی: "من تازە لەگەڵ شی جینپینگی سەرۆکی چین قسەم کرد. پەیوەندییەکە بۆ هەردوو وڵاتی چین و ئەمریکا زۆر باش بوو. چاوەڕوانیی ئەوەم هەیە کە پێکەوە چارەسەری کێشەکان بکەین و دەستبەجێش دەست پێ دەکەین.

 


لەلایەکی دیکە:  "ئێمە باسی هاوسەنگکردنی بازرگانی، فەنتانیل [ئازارشکێن]، تیکتۆک و چەندین بابەتی دیکەمان کرد. من و سەرۆک شی هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی جیهان ئاشتیانەتر و ئارامتر بکەین!" دۆناڵد ترەمپ وادەڵێت.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ