دەستەی دەستپاکیی کوردستان ئاماری نوێ لەبارەی گەندەڵی ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دەستەی دەستپاکی دوای ڕاگەیاندنی سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی گەندەڵی، لە ڕۆژانی داهاتوو داتا و ئاماری نوێ لەبارەی گەندەڵی بڵاودەکاتەوە.

وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 230 کەس بە تۆمەتی گەندەڵی دراون بە دادگا و لێکۆڵینەوەش لەگ 800 بۆ 900 کەس بەردەوامە.

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "بڕی سەروەت و سامانی بەرپرسە باڵاکان بە دیجیتاڵی دەکرێت و لەڕێگەی سیستەمێکی دیجیتاڵییەوە ئاشکرا دەکرێت".

زانیاری زیاتر: ئەم پرۆسەیە بە هاوکاریی حکومەتی بەریتانیا دەکرێت، ئاسانتر و خێراترە بۆ لێکۆڵینەوە، بەڵام مەرجێکی سەرەکی هەیە، پێویستە سەرجەم ئەو کەرتانەی کاریان لەگەڵدا دەکەن ئەوانیش بەئەلیکترۆنی بکرێن.

بۆچی گرنگە: ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بە دیجیتاڵیکردنی فەرمانگەکان لە خاڵە سەرەکییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانن و تاوەکو ئێستا هەنگاوی باشیان بڕیوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: